دوای چەند کاتژمێرێک ئەو بۆرییەی سنووری کەرکووک چاککرایەوە کە غازی دەگواستەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بۆرییەکی غاز لە گوندی قزلیاری سنووری ناحیەی یایچی سەر بە پارێزگای کەرکووک شکا و دانیشتووانی گوندەکە لە پێناو پاراستنی سەلامەتییان، خانووەکانیان چۆڵ کرد.
دوای چەند کاتژمێرێک کارمەندانی کۆمپانیای غازی باکوور توانییان بۆرییەکە چاک بکەنەوە و کە بە هۆی کۆنییەوە شکابوو.
ڕۆژى 23ى کانوونی دووەمی ئەمساڵیش بۆری غازەکە لە هەمان گوند شکا و ئەو کاتیش هۆکارەکەی بۆ کۆنبوونی بۆرییەکە گەڕێندرایەوە.