قوباد تاڵەبانی: بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەسەر ‌هێڕشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و داواش لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:”بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا”.

دەشڵێت:”داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جدی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن
پێت وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن
دوو کەس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا
دوات دوو کەس لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدر