فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بازاڕی لەنگەی هەولێر لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر نۆژەندەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”دوای گڕگرتنی دووەمی بازاڕی لەنگە لە 8 ی 4 ی 2024، پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی بازاڕەكە دەستی پێكردووەتەوە و بە زووترین كات بازاڕەكە لەسەر ئەركی پارێزگای هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە و بۆ كاركردنی كاسبكاران ئاسایی دەكرێتەوە”.
بازاڕی لەنگەی هەولێر لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا دووجار گڕی گرت و لە هەردووجارەکەدا زیانی زۆری بەر دوکاندارانی ناوبازاڕەکە گەیشت.