دەربارەی ئەو ڤیتامینانە بزانە کە لە وەرزی بەهاردا لەش پێویستییەتی



پسپۆڕێکی ڕووسی باس لەوەدەکات، ئەگەر بڕی پێویستی خۆراک، لەگەڵ سەوزە و میوە بخۆین، بەڵام هێشتا لەش بۆ بەدەستهێنانی بڕی پێویستی ڤیتامین و کانزاکان پێویستی بە وەرگرتنی تەواوکەرە خۆراکییەکان هەیە.

مارگاریتا کۆرۆلۆڤا، پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی ڕایگەیاند، ڕەنگە لەشی مرۆڤ لە وەرزی بەهاردا کەمی ڤیتامین C و A و E لەگەڵ ڤیتامینەکانی C و A و E ی بۆ دروست ببێت، بۆیە پێویستە لەم وەرزەدا تەواوکەرە خۆراکییەکان بۆ بەرنامەی خۆراک زیاد بکرێن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هەموو کەسێک بەردوام تەواوکارییە خۆراکییە پێویستەکان بۆ بەرنامەی خواردن زیاد بکات، بۆ ئەوەی هەموو پرۆسەکانی میتابۆلیکی و بایۆکیمیاییەکان لە جەستەدا بپارێزرێت.

ڕوونیشیکردەوە، تەنانەت ئەو سەوزە و میوەیانەی لە وەرزی هاویندا پێدەگەن، بڕی پێویستی پێکهاتە خۆراکییەکان و ڤیتامین و کانزاکانی تێدا نییە، بەهۆی پەرەسەندنی تەکنۆلۆژیای کشتوکاڵی پیشەسازییەوە، بۆیە پێویستە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاکان لە ژێر ڕێنمایی پزیشکدا بۆ بەرنامەکانی خواردن زیاد بکرێن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، مایکرۆبایۆم، وەک جۆرێک لە بەکتریا بەسوودەکان، 80%ی دۆخی ئەرکی پاراستنی جەستەی مرۆڤ دیاری دەکات، بۆیە دەبێت بەرهەمی تەندروست و سروشتی بخورێت بۆ ئەوەی کارایی بپارێزێت و ڕێگری لە نەخۆشییەکان بکات.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد، لە وەرزی بەهار و هاویندا پێویستە زیاتر بچیتە دەرەوە بۆ هەوای کراوە و کەمێک تیشکی خۆر وەربگریت و وەرزش بکەیت و لەکاتی خۆیدا بخەویت، بۆئەوەی هاوسەنگی و تەندروستی لەش بپارێزیت.

بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت
پێت بەربەست لە دەوروبەری ناوەندەکانی خوێندن دادەنرێت
زیاتر لە 37 ملیۆن کارتی نیشتمانیی دەرکراوە
دوات زیاتر لە 37 ملیۆن کارتی نیشتمانیی دەرکراوە
پەیوەندیدار