ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەک دابەشدەکرێت



دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دوێنێ دەستیپێکرد، ئەمڕۆش چەند دەستە و وەزارەتێک مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دابەشکردنی مانگی شوبات بەردەوامە، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و پلاندانان دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لەکاتێکدایە کە مووچەخۆران لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا تەنها چوار مووچەیان وەرگرتووە، هاوکات ٥٧ بەسەر دواهەمین مووچەدا تێپەڕیوە کە مووچەخۆران وەریان گرتووە.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە
پێت هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە
دوات وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە
پەیوەنیدر