چۆن بزانین ڕێژەی شەکر لە جەستەماندا زۆرە یان کەمە



شه‌كر وه‌ك یه‌كێك له‌ مادده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى خۆراك لاى مرۆڤـ، بۆ ژیان و گه‌شه‌ گرنگه‌، به‌ڵام هه‌ر گۆڕانێك له‌ رێژه‌ى ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ خوێندا ده‌كرێت ئاكامى باشى لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت دیزاینى جه‌سته‌ى مرۆڤـ جۆرێكه‌، كه‌ ده‌توانێت هاوسه‌نگى له‌ رێژه‌ى مادده‌كان رابگرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌ هۆى نه‌خۆشى یان هه‌ر هۆكارێكى دیكه‌وه‌ مادده‌ جیاوه‌زه‌كان رێژه‌یان له‌ جه‌سته‌دا كه‌م و زیاد ده‌كات و ئه‌و گۆڕانه‌ش جه‌سته‌ى مرۆڤـ به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌رى ده‌بڕێت، یه‌كێكیش له‌و حاڵه‌تانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ یان دابه‌زینى رێژه‌ى شه‌كره‌ له‌ خوێندا.

1. هایپه‌ر گلیكۆمی، واته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كره‌ له‌ خوێندا: ئه‌گه‌ر رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا بۆ سه‌رووی (7) میلیمۆل به‌رز بووه‌وه‌، ئه‌وا به‌ هایپه‌ر گلیكۆمی هه‌ژمارده‌ كرێت، هه‌ندێك جاریش ئه‌و رێژه‌یه‌ ده‌گاته‌ (15 تا 20) میلیمۆل به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ نیشانه‌كانى:

* تینویی زۆر و زوو زوو.
* زوو ماندوو بوون.
* میزكردنی زۆر.
* وشك بوونی قورگ و ناوده‌م.
* كه‌مبوونه‌وه‌ى لیك.
ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا مه‌ترسی توش بوون به‌ (كیتۆ ئه‌سید) واته‌ ژاراوی بوون به‌ ئۆكسجین دێته‌ ئاراوه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ش توشی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونى رشانه‌وه‌ و ژانه‌ سك، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاگایی كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی رێژه‌ى خوێ له‌ له‌شدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی تێكدانی لێدانه‌كانى دڵ و ئه‌گه‌رى مردن به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

2. هایپۆ گلیكۆمی، واته‌ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا: ئه‌گه‌ر رێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا هاته‌ خوار (3.9) میلیمۆڵ، ئه‌وا به‌ هایپۆ گلیكۆمی داده‌نرێت، له‌ نیشانه‌كانى:

* عاره‌قه‌ كردنى زۆر.
* دڵه‌ راوكێ.
* لێدانی دڵ زیاد ده‌كات و توند ده‌بێت.
* گرانی سه‌رنجدان و ته‌ركیز كردن كه‌مده‌بێته‌وه‌ یان نامێنێت.
* ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه‌ زۆرتر دابه‌زی، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆى له‌هۆش خۆچوون.

له‌م حاڵه‌تانه‌دا تووشى هایپۆ گلیكۆمی ده‌بیت:

* ئه‌گه‌ر ده‌رزی ئه‌نسۆلین یان حه‌بى دابه‌زینی شه‌كره‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز وه‌رگیرا.
* ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ى رۆژێك خواردن نه‌خورێت.
* ئه‌گه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆر كحول به‌ بێ خواردن خورایه‌وه‌.
* ئه‌گه‌ر زۆر وه‌رزش بكرێت یان خۆماندوو كردن به‌ هۆى چالاكییه‌كه‌وه‌، به‌بێ خوردن یان به‌ برسێتى.

هه‌ڵبه‌ته‌ چاره‌سه‌رى دابه‌زین له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كر ئاسانتره‌، له‌ كاتى دابه‌زینى شه‌كر له‌ خوێندا ده‌توانیت به‌ خواردنه‌وه‌ى په‌رداخێك شه‌ربه‌تى سروشتى (شه‌كرى كیمیایی تیا نه‌بێت) چاره‌سه‌رى بكه‌یت، یان به‌ ژه‌مێك خوارد كێشه‌ت نامێنێت، به‌ڵام له‌ كاتى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كر پێویسته‌ به‌ خێرایی سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌تمه‌ند بكه‌یت، به‌ هیواى له‌ش ساغیتان.

مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
پێت مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
لیستی مووچە بڵاوکرایەوە بەبێ هێزە ئەمنییەکان
دوات لیستی مووچە بڵاوکرایەوە بەبێ هێزە ئەمنییەکان
پەیوەنیدر