“پارەی زەکاتەکانتان ورد مەکەنەوە و چەند کەسێکی لە نەهامەتی پێ ڕزگار بکەن”



تێڕامانێکی کورت :  بەڕێزان خوای گەورە دەفەرمووێ [ إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَابْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ] [التوبة:60]

١- زۆرینەی زانایان ی ئیسلام دەفەرموون ،ئەم ئایەتە باس لە( زەکاتە )، زەکات ئاشکرایە کە،ئەوبەشەیە واجبە لەسەرشانی موسوڵمانی خوا پێداو ، کەبیداتە ئەم چینانە کەئاتاجی هاوکاری وبەدەمەوەبوونن .

واتە : خوا زەکاتی واجب کردووە لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤە هەژارونەداروپێداویستەکان ،نەک هیچی تر.

٢ – لەشوێنێکدا ،ئەمە ( وانە ) بێ ، دەرس بێ ، لەواجب دانانی بەخشینی سامان ، کەوابوو بۆ بەخشینی (خێر وصدقات ) لەپێش هەرشتێکی تر ،ئاگاداربوونە لە وانەی لەخاڵی یەکەم باسمان کردن.

٣- بەڕاستی سەیرم لێ دێ ،لەم ڕۆژگاری هەژاری ونەداری خەڵکدا ،کەسانێک دەست دەکەن بە :

*فراوان کردنی مزگەوت ونۆژەنکردنەوەی وبەدەیان دەفتەر دۆلار لەسەرمایەدارەکان کۆدەکەنەوە ،کە بەهیچ شێوەیەک لەبابی زەرورات نیە

* لەباتی ئاوڕدانەوە لەکەس وکارو دراوسێ و مناڵانی بێ باوک و لێقەوماوانی ووڵاتەکەی ، ساڵی دوو سێ جارو بە پەساپۆرتی بازرگانی دەچێ (عەمرە ) کات ،و هەندێ بەناوشارەزا لەدینیش ،دەکەونە سپۆنسەری کردنی وگەورەکردن وڕەواج پێدانی ،لەکاتێکدا ئەگەر (عمرە ) سوننەت بێ ،ئەوا وەرن دەیان خانەوادەتان پیشان دەدەم، کەدەرهێنانیان لەنەهامەتی هەژاری ،یان دەستگیرۆی کردنیان بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان (واجبە هاوکاری بکرێن ).

٤ – مەرج نیە لە دابەشکردنی زەکاتەکەت (١٠ بۆ ٥٠) کەس بەسەربکەیتەوە ،بەبڕێک کە، تەنها دەوری (ئارامکەرەوە) ببینێ ، بەڵکو دەکرێ ،هەرجەند دەوڵەمەندێک و چەند هەژارێک دیاری بکەن ولەناڕەحەتی دەریان بهێنن ،گەر بڵێم بۆهەتاهەتایە ، بێ نیازیان بکەن.

تێ بینی / داواکارم کەس بەعاتیفە لەگەڵ ئەم بابەتەدا مامەڵە نەکات ، لۆژیکی عیلم وعەقڵ وبارودۆخی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆی خەڵکی کوردوستان ڕەچاوبکەن .

لە هەولێر پاركێك و یاریگایەكی منداڵان دروست دەكرێت
پێت لە هەولێر پاركێك و یاریگایەكی منداڵان دروست دەكرێت
مەسرور بارزانی: حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارە بەرامبەر بەو بەڵێنەی پێیان داوین بۆ مووچە
دوات مەسرور بارزانی: حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارە بەرامبەر بەو بەڵێنەی پێیان داوین بۆ مووچە
پەیوەنیدر