مەسرور بارزانی: حكومەتی فیدڕاڵی بەرپرسیارە بەرامبەر بەو بەڵێنەی پێیان داوین بۆ مووچە



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ.

ئەمڕۆ چوار شەممە، 27-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانی راسپاردووە دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.

ڕاشیگەیاتد، “ئێمە حکومەتی فیدراڵیی دەخەینە بەر بەرپرسیارتییەکی دەستووری و ئەخلاقی تاکو ئەو بەڵێنەی بە ئێمەیان داوە بۆ دابینکردنی مووچەکان جێبەجێ بکەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارمانداوە بە داشكاندنی 20%ی قەرزی ئاو و كارەبا و هاتووچۆ و هەروەها زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەكەین، كە سوودمەند نەبوون و بۆ ئەوەش وەزارەتی شارەوانی ڕاسپێردراوە بۆ ڕێكاری یاسایی.

جەختیشی كردۆتەوە، سوپاسی خۆڕاگری خەڵكی كوردستان دەكەین و هەموو هەولێك دەكەین كارئاسانی بۆ دۆخی خەڵكی كوردستان بكەین  و وتيشى، “ئەوەی لەسەر شانی ئێمەیە و ئەرکی ئێمەیە، جێبەجێمان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندا بین”.

“پارەی زەکاتەکانتان ورد مەکەنەوە و چەند کەسێکی لە نەهامەتی پێ ڕزگار بکەن”
پێت “پارەی زەکاتەکانتان ورد مەکەنەوە و چەند کەسێکی لە نەهامەتی پێ ڕزگار بکەن”
عێراق بڕیاری قەرەبووی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد
دوات عێراق بڕیاری قەرەبووی لافاوەکەی دهۆکی پەسەند کرد
پەیوەندیدر