زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم تێپەڕیوە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە، کاتی دابەشکردنەکەشی دیار نییە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دووپات کردەوە و کۆتا مۆڵەتیشیان کە ئەمڕۆ دووشەممەیە ٢٥/٣/٢٠٢٤ دایە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە “هەژماری من” ڕەتبکاتەوە و مووچە دابەشبکات.
دوێنێ یەکشەممە، ژمارهیهك له نوێنهرانی مامۆستایانی وانهبێژ له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “له سبهینێ دوو شهممه ٢٥ی ئازارەوە مامۆستایان سهرپشكبن له بایكۆتكردنی پرۆسهی خوێندن و ئاوڕ بۆ هیچ بهڕێوهبهر و پهروهردهیهك نهدهنهوه، كه دهیهوێت دهوامی زۆرهملێ به گیرفانی خاڵی به مامۆستایانی وانهبێژ بكهن”.
هاوکات لە ڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی جەختیان لەوەکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە بە دروشمی “ڕەتکردنەوەی ستەم و هەژماری من” ئەرکی هەموولایەکە لە دەباشان بن بۆخۆپیشاندان نەک لە ماڵ و لە دەوام.
ئەمڕۆ بڕیارە کاتژمێر: 11ی پێشنیوەڕۆ لە بەردەم پارکی مەلیک مەحموود، نزیک گوندی ئەڵمانیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامبدەن.