دۆلار جارێکی تر بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵی دابەزی



نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە دابەزین و ئەمشەو جارێکی تر دابەزی بۆ 147 هەزار و 500 دینار.

نرخی دۆلار لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک لە سەرەتای هەفتەوە 100 دۆلار بوو بە 150 هەزار دینار، ئەمەش یەکەمجار بوو لەمساڵدا بگاتە ئەو نرخە.

هاوکات ئەمڕۆ پاشنوەڕۆ لە لێدوانێکدا ڕەوەند میرزا بە خەڵک-ی ڕاگەیاند،  دۆلار لە دابەزینیدا بەردەوامە و نزمترین ئاستی تۆمارکرد و 100 دۆلار بوو بە 148 هەزار دینار

هەر ئەمڕۆ لەدوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە و دوای داخستنی بازاڕ جارێکی تر نرخی دۆلار دابەزیی و 100 دۆلار بوو بە 147 هەزار و 500 دینار.

بانکی ناوەندی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ نرخی فەرمی خۆی کە 100 دۆلار بەرامبەر 132 هەزار دینارە، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بە وتەی شارەزایان وادەکات دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ و نزیکببێتەوە لە ئاستی فەرمی.

سەركردەیەكی یەكێتی: شتێک نەماوە بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە
پێت سەركردەیەكی یەكێتی: شتێک نەماوە بە ناوی حکومەتی هەرێمەوە
دوو شەپۆلی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 100 ملم دەبارێت
دوات دوو شەپۆلی بەهێزی باران هەرێم دەگرێتەوە و نزیكەی 100 ملم دەبارێت
پەیوەنیدر