دوای دوو مانگ لە كشاندنی بایكۆت لەلایەن مامۆستایانەوە و گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەكانی خوێندن بەهۆی بەڵێنی بەپرسانی حكومەتی هەرێمەوە بۆ دابەشكردنی مانگانەی مووچە و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە، بەڵام بەهۆی دواكەوتنەوەی دابەشكردنی مووچە مامۆستایان بایكۆتی خوێندنیان دەستپێكردەوە.
ماوەی 50 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2024، كە لە مانگی شوبات (2) دابەشكرا، هێشتا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 2ی دابەش نەكردووە لەكاتێكدا مانگی 3 و ڕەمەزان بەرەو كۆتایی دەچێت و بەرەو جەژن دەڕۆین و زیاتر لە 600 ملیار دیناریش لە بەغداوە بۆ مووچە هاتووە و ڕۆژ بەڕۆژیش دۆخی هاووڵاتیان و فەرمانبەران خراپتر دەبێت.
ژمارهیهك له نوێنهرانی مامۆستایانی وانهبێژ له كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، “له سبهینێ دوو شهممه 24ی ئاداری 2024 مامۆستایان سهرپشكبن له بایكۆتكردنی پرۆسهی خوێندن و ئاوڕ بۆ هیچ بهڕێوهبهر و پهروهردهیهك نهدهنهوه، كه دهیهوێت دهوامی زۆرهملێ به گیرفانی خاڵی به مامۆستایانی وانهبێژ بكهن”.
دەشڵێن: “بۆ خاتری حكومهتێك، كه دهستی بهسهر قوت و دامهزراندنی ئێمهدا گرتووه، خۆتان قهزراری شۆفێری تهكسی و كرێی رێگاوبانی قوتابخانهكانتان مهكهن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە بەشێكی خوێندنگەكانی سلێمانی بایكۆتی خوێندن دەستی پێكردەوە و هاوكات هەفتەیەكە چەند فەرمانگەیەك بایكۆتیان كردووە و ئەمڕۆش بایكۆت فراوانتر بووە دژی نەدانی مووچە و چەندین فەرمانگە بایكۆتی دەوامیان كردووە و بەشێكی كەرتی تەندروستیشی گرتۆەوە.
ماوەی ١٠ ڕۆژە بەغدا ٦٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردبووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 2، هەروەها داهاتی ناوخۆی سێ مانگی ڕابردووش لەبەردەستە، كە بە وتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم مانگانە نزیكەی 350 ملیار دینارە (سێ مانگەكە ترلیۆنێك و 50 ملیار دینار)ە و بەشێكی بۆ خەرجی وەزارەتەكان تەرخان دەكرێت، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم نەك دەستی بە دابەشكردنی مووچە نەكردووە، بەڵكو كاتی دابەشكردنیشی نادیارە و ئەم هەفتە بە هەفتەی داهاتووی دەسپێرێت و بەوەش نزیك دەبێتەوە لە دوو مانگ.