لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلاری ئەمریکی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە، لە کاتێکدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ دابەزینی بەهای دۆلار گرتەبەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، کە پێشبینی دەکات بە هۆی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندییەوە نرخی دۆلار وردە وردە لە بازاڕەکاندا زیاتر دابەزێت.