لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان



فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت:” بە هۆی بارانی زۆر و ئەگەری ڕوودانی لافاو لە درەنگانی ئەمشەو و سبەینێ سێشەممە، 19ی ئاداری 2024، بارودۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان سەخت دەبێت”.

فەرمانگەکە بڵاویکردووەتەوە، بەپێی زانیارییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقەی بەهێز لە درەنگانی ئەمشەو دووشەممە و سبەی سێشەممە، لە تەواوی كوردستان ڕوودەدات، زۆرترین بڕی بارانبارینیش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبێت، بەوەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڕی بارانبارینی شارەکانی بڵاوکردووەتەوە بەمشێوەیەیە:-

هەولێر/ 40 ملیم/ كاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە تاكوو كاتژمێر 6 ی ئێوارە.

سلێمانی/ 40-55 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.

دهۆك/ 70 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.

هەڵەبجە/30-35 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.

گەرمیان/30-40 ملیم/ دواینوەڕۆی سێشەممە تاكوو چوارشەممە.

زاخۆ/80 ملیم/ درەنگانی ئەمشەو دووشەممە، تاكوو شەوی سێشەممە.

سۆران/ 60ملیم/ بەرەبەیانی سێشەممە، تاكوو درەنگانی شەوەكەی.

ڕاپەڕین/ 85 ملیم/ دواینیوەڕۆی سێشەممە، تاكوو چوارشەممە.

لەم ڕووەوە هۆشداری دەدەینە هاووڵاتییان، پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن:

١- لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و ئۆتۆمبێل ڕانەگرن.

2- بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت.

3- لە ڕێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ ڕێگەكان بەکارنەهێنرێن.

4- بە ڕێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.

سەعدی پیرە: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا
پێشت سەعدی پیرە: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا
ئەمریکا: نیگەرانین لە بریاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
دواتر ئەمریکا: نیگەرانین لە بریاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
پەیوەندیدار