پەرلەمانتارێک وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە



پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرجەمی مووچەی ئەو لیستانە نێردراون کە بۆ عێراق نێردراوە، دەشڵێت: “مووچەی سێ مانگ نەدراوە کوا داهاتی ناوخۆی ئەو سێ مانگە؟”.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت” ئەو لیستانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی ناردووە سەرجەمی مووچەکەیان تەمویل کراوە، تەنها ئەو لیستانەتان ناردوە، پاشان مووچە بەڕادەست کردنی داهاتی ناوخۆوە دەدرێت، ئێوە لە مانگەکانی (١٠-١١-١٢) ی ساڵی ٢٠٢٣ مووچەتان نەداوە کوا داهاتی ناوخۆ کە مانگانە سەرو ٣٢٠ ملیارە!

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو لیستەی لە بەرواری  ١٧/١٠/٢٠٢٣ هێناتان بۆ بەغدا، کۆی گشتی مووچەی هەرێم ٩١٣ ملیارو ٦٢٣ ملیۆن دینار بوو، ئێستا بەبێ دامەزراندنی وانەبێژو خۆبەخش و سێ یەکەمەکان و بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوە، چۆن مووچە گەشتووە بە ٩٤٩ ملیارو ٨١٣ ملیۆن دینار؟، واتە لەم ماوەدا ٣٦ ملیارو ١٩٠ ملیۆن مووچە زیادی کردووە!

دەشڵێت، بەپێی یاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەبێ داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکرێ، بەتەنکەر نەوت دەفرۆشن کوا داهاتەکەی؟

لەبەشێکی تردا سۆران عومەر باسلەوەدەکات ، بەوشەیەک باسی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناکەن! باس لە مافی یاسایی و دەستوری مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن ، مەگەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران مافی یاسایی و دەستوری نیە؟! مەگەر هاوتا کردنی مووچەی خانەنشینان وەک خانەنشیننی عێراق مافی یاسایی و دەستوری نیە؟

لە کۆتاییدا دەڵێت، پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئێوە بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕەد دەکەنەوە بۆ جێگیرکردنی مووچە لەبانکە حکومیە فیدراڵیەکانەوە، ئەی بەدیلتان چییە بۆ برسیکردنی خەڵک و نەهاتنی مووچە؟ چۆن ئەتوانن بەم دۆخەوە بچنە هەڵبژاردن و داوای دەنگ لەخەلک بکەن؟؟

هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،  پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پەلەبکەن لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

فەرمانبەران و مامۆستایان زەنگی خۆپیشاندان لێدەدەن
پێت فەرمانبەران و مامۆستایان زەنگی خۆپیشاندان لێدەدەن
ئێران و شەڕی بەوەکالەت، لە عێراق و سووریا دا
دوات ئێران و شەڕی بەوەکالەت، لە عێراق و سووریا دا
پەیوەنیدر