سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژى 2024/6/10 هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نێچیرڤان بارزانی لە فەرمانێكی هەرێمیدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت به بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ـی ساڵی 2005ـی هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه به دیاریكردنی رۆژی 10-6-2024 به واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه.
جەختیشی كردۆتەوە، هه‌ر ئه‌مڕۆ له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.