نرخی دۆلار شكا



لەگەڵ بەرزكردنەوەی ڕێژەی فرۆشتنی دۆلاری كاش لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بەهای ئەو دراوە ئەمریكییە بەرامبەر بە دیناریی عێراقی زۆرترین دابەزینی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لەسەر یەك نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركردووە و ئێستا بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 150 هەزار دینار. “بەدراوی 25 هەزاری بە 149 هەزار و 900 دینارە”.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ‌ بەهای دۆلار دابەزی بۆ 150 هەزار و 600 دینار و بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخەكەی دابەزی بۆ 150 هەزار و 400 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ یەك شەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام بانكی ناوەندی بڕی 216 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و زیاتر لە 38 ملیۆن دۆلاری بە شێوەی كاش بووە.

 

دەرماڵەی مامۆستایان دەبڕدرێت؟
پێت دەرماڵەی مامۆستایان دەبڕدرێت؟
سەرۆكی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری كرد
دوات سەرۆكی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری كرد
پەیوەندیدر