بڕی 17 هەزار سەر ئاژەڵ دەگاتە عێراق و نرخی گۆشت دیاریكرا



وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق گەیشتنی یەكەم كاروانی هاوردەكردنی ئاژەڵی ڕاگەیاند، كە 17 هەزار سەرە و تێچوی نرخی یەك كیلۆگرام گۆشت تەنها (10) هەزار دینارە، بۆیە بەرزكردنەوەی نرخەكەی بێ پاساوە.

وەلید محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، دوای پشكنینی تەندروستی و ڤێتێرنەی بۆ زیاتر لە (17) هەزار سەر ئاژەڵ لە بەڕازیل، ئیكوادۆر و كۆڵۆمبیا، ڕەزامەندییان داوە لەسەر هاوردەكردنی، كە بە كوالێتی بەرز و تایبەتمەندی زۆر باش، گۆشتەكەی دەخرێتە بازاڕەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دوای بڕیاری ئاسانكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی سەربڕین لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بازرگانان داوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ هاوردەكردنی گۆشت و ئاژەڵی سەربڕین دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەرزبونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی ناوخۆ هیچ پاساوێكی نییە و بەپێی ئەو بەدواداچوونەی وەزارەتی كشتوكاڵ كردویەتی تێچوی نرخی یەك كیلۆگرام گۆشت تەنها (10) هەزار دینارە.

جەختیشی كردەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ لەسەر ڕێکارەكانی هاوردەكرنی ئاژەڵ و گۆشتی سوور بەردەوام دەبن.

لای خۆشیەوە، سامر حەبیب خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ وتویەتی، “باری داهاتوو دوورە لە هیچ نەخۆشییەک و ئاژەڵی مردووی تێدا نییە، هەموو سەرەکانی وەک خۆیەتی و بڕوانامەی تەندروستی وڵاتی ڕەسەنیان پێیە، هەروەها پێش ئەوەی بێنە ناو وڵاتەوە کەرەنتینە دەکرێت، ئۆپەراسیۆنەکانی سەربڕین لە ناوخۆی عێراق بەپێی ڕێسای ئیسلامی ئەنجام دەدرێن”.

وتیشی، “لەبەر ڕۆشنایی بارکردنی بەردەوامی گۆشت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕەمەزان نرخی گۆشت دادەبەزێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا نرخی گۆشت بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و لە بازاڕەكانی عێراق نرخی یەك كیلۆ بووە بە 18هەزار دینار و لە بازاڕەكانی هەرێم بە 20 تا 23 هەزار دینارە.

لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوو بە شەڕە تەقە و كەسێك كوژرا
پێت لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوو بە شەڕە تەقە و كەسێك كوژرا
دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەدات
پەیوەنیدر