لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوو بە شەڕە تەقە و كەسێك كوژرا



لە كۆمەڵگەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بوو، بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە كۆمەڵگەی ئادار لە سنووری شارۆچكەی سێمێل، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بووە و تەقە كراوە و بەهۆیەوە كەسێك بەناوی (ئیدریس ڕەمەزان) كوژراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی شەڕەكەوە دوو كەس بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون. تا ئێستا هۆكاری ئەو شەڕە تەقەیە ئاشكرانەكراوە.

ئیدریس ڕەمەزان، ئەو كەسەی لە ئاهەنگەكەدا كوژراوە:

كاتی دابەشكردنی 11 ماددەی بەشەخۆراك بۆ ڕەمەزان ئاشكراكرا
پێت كاتی دابەشكردنی 11 ماددەی بەشەخۆراك بۆ ڕەمەزان ئاشكراكرا
بڕی 17 هەزار سەر ئاژەڵ دەگاتە عێراق و نرخی گۆشت دیاریكرا
دوات بڕی 17 هەزار سەر ئاژەڵ دەگاتە عێراق و نرخی گۆشت دیاریكرا
پەیوەندیدر