نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد و دەڵێت: پێشبینی ده‌كرێت ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29 رۆژ بێت.
نووسینگه‌ی ئایەتوڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق خشتەی ئیمساكی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، كە ڕۆژی سێ شەممە 12ی ئادار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
ئاماژەی بەوەشكردووە،، پێشبینی دەكرێت ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29 ڕۆژ بێت و ئێوارەكەی بە چاوی ئاسایی مانگی شەوال ببینرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا ناوەندە نێودەوڵەتییەكانی گەردوونی بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و شارەزایەكی كەشناسی و گەردوونی كورد دەڵێت: “دوو شەممە 11ی ئادار یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەبێت”.
شاڵاو هیدایەت، شارزای بواری كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 11 – 3 – 2024 دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژی پڕ دەبێت.