قوباد تاڵەبانی: چاكسازی بەردەوام دەبێت تا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێزێكی پیشەیی تۆكمە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی ئەڵمانیا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، دەبێت چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بن تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی پیشەیی تۆکمە و ڕاهێنراو.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ڤۆلف ئەلێکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا و ڕایگەیاند، مەترسی تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گرووپە تیروریستییەکان لە دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەموو کات لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بین بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە.

سەبارەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاکسازی بەوجۆرەی پلانی بۆ دانراوە “تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی هێزێکی پیشەیی تۆکمە و ڕاهێنراو”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و چەند پرسێکی دیکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە( خەڵک )ەوە بابەتە کەمکراوەکانی پۆلی ١٢ بزانە
دوات لە( خەڵک )ەوە بابەتە کەمکراوەکانی پۆلی ١٢ بزانە
پەیوەنیدر