فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە



به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئەو فڕۆکەیە بڵاوکردەوە کە گەڕایەوە بۆ تورکیا.

فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌: ١- سیسته‌می ILS ٢-سیسته‌می GPS ‏٣- Visual به‌رده‌ستبوونی هه‌ر یه‌كه‌ له‌م ڕێگایانه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر داواكاری هێڵه‌ ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان، فڕۆکەخانە کێشەی نەبووە و هیچ گرفتێکی دروست نەکردووە،

ڕاشیگەیاندووە، له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، كێشه‌ له‌ سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ خۆیدا هه‌بووه‌، بۆیه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا، دوباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بوونی كێشه‌ له‌ نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه‌ ئه‌نجام درا.

دووپاتیشی دەکەنەوە، گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه‌ ئه‌نجام دراون، بۆیه‌ سه‌ر له‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاست و به‌لاڕێدا بردراوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، کە باس لە هەبوونی کێشە لە فڕۆکەخانە دەکەن.

ڕێواز فایەق: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە دڵی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بوو
پێت ڕێواز فایەق: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بە دڵی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بوو
قوباد تاڵەبانی: چاكسازی بەردەوام دەبێت تا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێزێكی پیشەیی تۆكمە
دوات قوباد تاڵەبانی: چاكسازی بەردەوام دەبێت تا هەرێم دەبێتە خاوەنی هێزێكی پیشەیی تۆكمە
پەیوەندیدر