سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دڵنایی دەدات و وتی “حکومەتی ناوەند” مووچەکانیان دەدات.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دوای بەشداریکردن لە پرسەی زەکیان مەلا مستەفا بارزانی خوشکی سەرۆکی پارتی ، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ڕووداو ئاماژەی بەوەدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابیندەکرێت و دەنێردرێت، ناکرێت مووچەخۆران لە مووچە و بژێوی ژیانیان زەوتبکرێن،
وتیشی : “مووچەی مووچەخۆران بە بڕیارێک نادرێت و بە بڕیارێکی دیکە ببڕدرێت، ئەمە مافێکی رەوایە،و هەرێمی کوردستان مافی خۆی لە یاسای بودجەدا هەیە، لەنێویاندا مووچەی فەرمانبەران.”
مالکی جەختیشی کردەوە، ناکرێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەبێ مووچە بن ، ئەگەر گرفتێکیش لە ناردنی مووچە روویدا، پێویستە جێگرەوە هەبێت.
ئەم لێدوانەی مالکی لەکاتێکدایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی بە بڕیارێک هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەندی پابەندکرد، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن و هیچ گرفتێکی بۆ دروست نەکرێت، هاوکات ئەمڕۆش دەربارەی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو یاداشتێک درایە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی.