سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکرێت



پارێزەرێک سکاڵا لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمار دەکات و داوای قەرەبوو دەکات.

پارێزەرێکی پارێزگای بەسرە سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی تۆمارکرد، چونکە سەرەڕای حجزکردنی بلیتی گەشتەکەی بۆ پارێزگای هەولێر، ڕێگری لێکرا بە یەکێک لە فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە گەشتەکەی ئەنجام بدات.

لە سکاڵاکەدا هاتووە، پارێزەر عەلی وەسفی ئەبو تەبیخ داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دەکاتەوە لە ئەنجامی ئەو زیانانەی بەرکەوتووە، بەهۆی لەدەستچوونی بلیتەکەی و دواکەوتنی کارەکەی، لە کاتێکدا ڕێگری لێکرا لەوەی بە فڕۆکە گەشت بۆ هەولێر بکات.

 

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەربارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆن دەرکرد
پێت وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەربارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆن دەرکرد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان شاندێکمان لە بەغدایە
دوات وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵان شاندێکمان لە بەغدایە
پەیوەندیدار