داوای عێراقییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی” سەدام حوسێن” لە فیلمێکدا بگێڕێت



تیمێکی فرەنەتەوەیی ئەمریکی، هۆڵەندی و ئێرلەندی خۆیان بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێک ئامادە دەکەن لە پاییزی داهاتوودا، لە ژێر ناوی “مامە سەدام”.

سیناریۆیی فیلمەکە لە کتێبی “دیلەکەی ناو کۆشکەکەی: سەدام حوسێن و پاسەوانە ئەمریکییەکانی و ئەوەی مێژوو بە نەوتراوی بەجێی دەهێڵێت” وەرگیراوە.

ئەکتەری ئێرلەندی “باری کیۆگان” ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمە نوێیەکەدا دەگێڕێت، دەرهێنەری سویدی “یۆهان ڕێنک” دەبێتە دەرهێنەری فیلمەکە.

باری کیۆگان، ئەکتەری تەمەن ٣١ ساڵ ڕۆڵی سەربازێکی ئەمریکی دەگێڕێت کە پاسەوانی “سەدام حوسێن” سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق دەکات، لەکاتێکدا دیکتاتۆرەکە چاوەڕێی دادگاییکردن دەکات لەسەر تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، چونکە فیلمەکە لە دەوری ئەو سەربازانە دەسوڕێتەوە کە پێش لەسێدارەدانی لە “سەدام حوسێن” نزیکبوونەتەوە.

تا ئێستا کەسێک نەدۆزراوەتەوە کە لە فیلمەکەدا ڕۆڵی “سەدام حوسێن” بگێڕێت، لە کاتێکدا دەرهێنەرەکە ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت ئەکتەرێک لە عێراقەوە بدۆزێتەوە کە بتوانێت بە شێوەیەکی ڕەسەن ڕۆڵەکە پیشان بدات.

دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت
دوات لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت
پەیوەندیدار