ماددەكانی سەبەتەی بەشەخۆراكی مانگی 1ی ئەمساڵ دیاریكران



وەزارەتی بازرگانی عێراق ماددەكانی یەكەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ ئاشكرادەكات و داوا لە هاووڵاتیان دەكات، سەردانی بریكارەكان بكەن بۆ وەرگرتنی.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی سەرجەم كارمەندانی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە پارێزگاكان دەستیان كردووە بە ئامادەكردن و دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی بەشەخۆراكی ئەمساڵ 2024 و لە ئەمڕۆوە دوو شەممە 12ی شوبات دەستی پێكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ماددەكانی بەشەخۆراك بە كوالێتی باش ئامادەكراون و پشكنینیان بۆ كراوە و پێكهاتوون لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەكان لە جۆری نیسك و لەتكەنۆك).

ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە سەرجەم هاووڵاتیان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی سەبەتەی خۆراكی مانگانەی خۆیان و هەر سەرپێچییەكیان لە بریكارەكان بینی ئاگاداریان بكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بڕێكی زۆر لە (گۆشت و مریشك و هێلكە) بە نرخی هەرزان لەسەرجەم پارێزگاكان بخاتە بازاڕەوە بۆ یارمەتی دانی هاووڵاتیان و ڕێگری لە گران بوونی نرخی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان.

سودانی لەبارەی کۆتایهاتنی ئەرکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان روونکردنەوە دەدات
پێت سودانی لەبارەی کۆتایهاتنی ئەرکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان روونکردنەوە دەدات
لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پرسە درا و نرخی قورئان خوێندن دیاریكرا
دوات لە سلێمانی چەند بڕیارێك بۆ پرسە درا و نرخی قورئان خوێندن دیاریكرا
پەیوەنیدر