ئاوات شێخ جەناب كاتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات



وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت؛ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان و باشكردنی دۆخی مووچەخۆران، بەشێكە لە پاكێجی ڕێككەوتنەكانمان لەگەڵ بەغدا.

ماوەی 9 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ بەردەوامە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، یاسای بودجە كێشەی بۆ ئێمە و بەغدادیش دروستكردوە، ئێستا هەردولامان گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی دەبێت یاساكە هەموار بكرێت، چونكە لە بەغداد بە بیانوی ئینفاقی فیعلی دەستخراوەتە بینی مووچەی فەرمانبەرانەوە، جگە لەوەش یاساكە كێشەی بۆخۆیان دروستكردوە.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ ئەوەی هەمواری یاسای بودجە بكرێتەوە.

وتیشی: ئەوەی ئێستا هەیە دەتوانین بڵێین كە نیەتی خێر هەیە لەلایەن بەغدادەوە، كە ئەم دۆخە بگۆڕن و كۆدەنگی هەیە، كە دەبێت پرسی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت و لە ململانێ سیاسییەكان دوربخرێتەوە.

دەربارەی پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، سەرجەم زانیاری و داتاكانمان سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕەوانەی بەغداد كردوە، چونكە دەبێت مامەڵەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوە بێت لەگەڵ بەغداد، ئاسۆی هەنگاوەكە ئیجابییە، چونكە لە ساڵی 2012ەوە گەمارۆ لەسەر هەرێم هەبووە، لابردنی ئاستەنگەكانی ئەو ماوەیە پێویستی بە كات هەیە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی دڵنیایی ئەوەی بە مووچە خۆران دەدات، كە “هەرێم كێشەی لیستی مووچە و میزانی موراجەعە و هەژماری بانكی نیە و هەموو مانگێك لە كاتی خۆیدا رادەستی بەغدای دەكەن”.

 

٢ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زەوی شێدارە
پێت ٢ی شوبات، ڕۆژی جیهانی زەوی شێدارە
شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر