ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە سلێمانی بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 151 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لە بازاڕی دراودا بەرامبەر 151 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بەمەش نرخی دۆلار بەراورد بە کردنەوەی بازار دابەزیوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک نزیکەی 300 دیناری لێبۆتەوە،
هەرچەندە ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابەزاندنی دۆلار و هاوتاکردنەوەی نرخەکەی لە بازارەکاندا لەگەڵ بانکی ناوەندی بەردەوامە، هاوکات ڕۆژی سێ شەممە 23/1 بانکی ناوەندی ڕێکارێکی نوێی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا، ئەویش بە کردنەوەی کارتی ئەلکترۆنی بۆ بازرگانەکان، تاوەکو بتوانن لەوڕێگەیەوە ڕۆژانە دۆلاریان دەستبکەوێت.