بەهۆی هەبوونی سکالا لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دوادەکەوێت و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنیس درایە کوردێک.
عەریب ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵک) ئاشکرایکرد،لەبەر هەبوونی سكاڵا لەدژی (شەعلان لكڕەیم) كاندیدی سەرۆكی پەڕلەمانی عێڕاق، هەڵبژاردنی سەرکی پەرلەمان ناکرێت و دوادەکەوێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستەڵاتی یاسایی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی پەرلەمانی عێڕاق دەگەڕێتەوە لای (موحسین مەندەلاوی) كە كوردە و جێگری سەرۆكی پەڕلەمان-ە.
بڕیاربوو هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی پەرلەمان هەڵببژێردرێت، بەڵام بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەک لەسەر کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان، دادگای باڵای فیدڕاڵی پرۆسەکەی ڕاگرت،، هاوکات بەم بڕيارەش دەسەڵاتی یاسایی دەگەڕێتەوە بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەو کاروباری پەرلەمان بەڕێوە دەبات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو جێگرانی پەرلەمان کوردن، بە هەڵنەبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان جێگرەکانی کاروباری یاسایی و بەڕێوەبردنی پەرلەمان بەڕێوەدەبەن و بەمپێیەس کوردێک پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەبات.