لە كۆلێژی سەربازی بەغداوە بۆ ئەوانەی فۆڕمی وەرگرتنیان پڕكردۆتەوە



وەزارەتی بەرگری عێراق ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە، كە فۆڕمی وەرگرتنیان لە كۆلێژی سەربازی ڕۆستەمیە- بەغدا پڕكردۆتەوە، سەردانی كۆلێژەكە بكەن و بەڵگە نامە پێویستەكان لەگەڵ خۆیان ببەن.

لە مانگی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری عێراقی بڵاوکردەوە، “ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ئامادەیین لە بەشەکانی ( زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (١١٤)ی کۆلێژی سەربازی، ئەوا دەرگای داواکاری کراوەتەوە، کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ماوەی شەش ڕۆژە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ تا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣”.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا لیستی بەشی دووەمی ناوی ئەو خوێندكارانەی بڵاوكردەوە، كە وەرگیراون بۆ خوولی 114ی ئەفسەران لە كۆلێژی سەربازی ڕۆستەمیە لە بەغدا و ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ژمارەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە خۆیان سەردانی كۆلێژەكە بكەن.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو خوێندكارانە، كە ژمارەیان 1200 كەسە لە ڕۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە سەردانی كۆلێژی سەربازی ڕۆستەمیە بكەن.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە بەڵگەنامە فەرمییەكانیان پێبێت لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی و پشكتگیری موختاری گەڕەك و بەڵگەنامەی خوێندنگەكەیان و گرێبەستی هاوسەرگیری خۆیان یان دیاك و باوكیان و وێنە و پشتگیری دەزگای شەهیدان، ئەگەر باوك و دایكی شەهیدی هەبێت.

لیستی ناوەكان لەم لینكەی خوارەوەدایە:
https://t.me/MODiraq/7812

 

ئەمریكا سزای بەسەر سەرۆكی كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی عێراقیدا سەپاند
پێت ئەمریكا سزای بەسەر سەرۆكی كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی عێراقیدا سەپاند
مامۆستایانی پێنجوێن بۆ شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی پێنجوێن بۆ شكاندنی بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر