ئەمڕۆ چوارشەممە، نانەواخانەیەك لە شاری هەولێر گڕی گرت و بە هۆیەوە وەستاکە سووتا.
پەیامنێری “خەڵك” لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە نانەواخانەیەکی گەڕەکی 159ی گوڵان ڕوویداوە و هۆکارەکەشی بۆ گڕگرتنی بتڵێکی غاز دەگەڕێتەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە 610 نانەواخانەی هەولێر بە هۆی بڕیاری هەرزانکردنی نرخی نان و سەموونەوە مانیان گرتووە و بەشێکی کەم لە نانەواخانەکان کراونەتەوە.