هێرشكرایه‌وە سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا



له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام توانراوە تێکبشکێنرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، دەنگێکی گەورە بیستراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵک لە هەولێر، ئه‌مڕۆ له‌ ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیکە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، به‌ڵام لە ڕێگەی سیستمی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا  تێكشكێنراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، به‌ گشتی ١٢٧ جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانیان، ٥٢ هێرش لە عێراق و ٧٥ لە سوریا.

تەعلیقێک لەسەر ئاڕاستەی تەمییزی دادگاکانی کوردستان
پێت تەعلیقێک لەسەر ئاڕاستەی تەمییزی دادگاکانی کوردستان
پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە
دوات پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە
پەیوەنیدر