به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له نووسراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا خشتەی دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنی ئاڕاستەی پەروەردەکان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نووسراوێکی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، دووكان، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن کردووە، ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له سه‌رجه‌م خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان، دواناوه‌ندییه‌كان، قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و باخچه‌كانی منداڵان، له سبه‌ی سێشه‌ممەوە ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌رزی یه‌كه‌م، له ٩ كانوونی دووه‌م تا چواری ئاداری ئه‌مساڵ، درێژه‌ی ده‌بێت و ڕۆژی ٩ ئادار تا ١٩ی ئادار، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رز كه لە ٨٠ نمره‌یه، ئه‌نجام ده‌درێن.
وه‌رزی دووه‌م، له ٢٤ی ئادار ده‌ستپێده‌كات و تا ڕۆژی ١٦ئایار درێژه‌یان ده‌بێت، له ١٩ی ئایار تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ن كه تا ٣٠ی ئایار درێژه‌یان ده‌بێت.
به‌پێی نووسراوه‌كه له هه‌ردوو وه‌رزه‌كه‌دا، دوو هه‌ڵسه‌نگاندن له ماوه‌ی خوێندن ده‌كرێن كه بۆ هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك ١٠ نمره‌یه و بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی هه‌ر وه‌رزێك، نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی دابه‌ش چوار ده‌كرێت، به‌و پێیه ٢٠ نمره داده‌نرێت بۆ نیوه‌ی وه‌رز و ٦٠ نمره بۆ كۆتایی وه‌رز ده‌بێت.
هاوکات پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی و ١٢ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ده‌وام دیاری ده‌كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، جەختیان لە بەردەوامی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان کردەوە، تا داواکارییەکان جێبەجێدەکرێت.