سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان سەرکۆنەی هێرشەكەی شاری كرمان دەكات و هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئێكس) پەیامێك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم.
ڕاشیگەیاندووە، “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
ئەمڕۆ لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی-دا، لە شاری كرمان و لە نزیك گۆڕی ناوبراو دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە 70 كەس كوژران و زیاتر لە 170 كەسیش بریندار بوون.
سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) January 3, 2024