وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان وەک قەرز لە ڕێگای بانکی رەشیدەوە واژۆ کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت: ئەمڕۆ دوشەممە گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دینارمان وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتەکە دەشڵێت: لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەبەغداد سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دینارمان لە ڕێگای بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژۆ کردوووە و چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری گرێبەستی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووەو چاوەڕوانین لە داهاتویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.