خواردن یەکێکە لە گرنگترین ئەو شتانەی مرۆڤ بەدرێژایی ژیانی پێویستی پییەتی و ناتوانێت دەستبەرداری ببێت، مرۆڤەکان هەمیشە حەز بە خواردنی تازە و بەتام دەکەن و هەندێکجار بەشێک لەخواردنەکانی ژەمێک لە ژەمێکی دیکەدا گەرم دەکرێنەوە و دووبارە دەخورێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەندێک لە خۆراکەکان دوای دووبارە گەرمکردنەوە زنجیرەیەک گۆڕانکاری تێیاندا ڕوودەدەن و ماددەی ژەهراوی و مەترسیدار بەرهەم دەهێنن کە مەترسی لە سەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ دروست دەکات.
دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکیدا ئاماژەی بە مه‌ترسی گه‌رم کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک خواردن و هۆکاره‌کانی کردووە کە بریتین لە:
۱.سپێناخ: له کاتی چێشت لێنان خوێی نترات به‌رهه‌م دێت که به سووده بۆ جەستە، به‌ڵام دوای گه‌رم کردنه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ خوێی ناترایت که هۆکاری تووشبوونە بە شێرپه‌نجه‌یه.
۲. هێلکه: نابێت هێلکه‌ی کوڵاو یان هێلکه‌وڕۆن گه‌رم بکرێته‌وه، چونکە لەم حاڵەتەدا ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به خۆراک هه‌یه.
۳ .که‌ره‌وز: نابێت ئه‌و خواردنانه گەرم بکرێنەوە که که‌ره‌وه‌زی تێدایه چونکه دوای گه‌رم کردنه‌وه خوێی ناترایت به‌رهه‌م ده‌هێنێت کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
٤. چه‌ونده‌ر: پێویسته به کاڵی بخورێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێ‌نرا نابێت گه‌رم بکرێته‌وه چونکه ده‌بێته مادده‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
٥. په‌تاته: نابێت گه‌رم بکرێته‌وه و پێویسته هه‌مان ڕۆژ دوای لێنانی بخورێت به تایبه‌ت په‌تاته‌ی سوور کراوه چونکه خواردنی سوورکراوه به‌شێوه‌یەکی گشتی پاش گه‌رم کردنه‌وه زۆر زیانبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
٦. مریشک: پێکهاتە پڕۆتینه‌کانی ناو مریشک پاش گه‌رم کردنه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌ی زۆر زیانبه‌خش بۆ بۆ لەشی مرۆڤ، کە ڕه‌نگه ئازاری گه‌دده و ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به خۆراک دروست بکات.