چا یەكێكە لە خواردنەوە باوەكانی كومەڵگای كوردی كە دەگمەنە ڕۆژانە نەخورێتەوە، بەڵام زۆر خواردنەوەی چا لە خانمانی شیردەر كۆمەڵێك زیانی هەیە بۆ مناڵەكەی و دەبێتە هۆی دەركەوتنی كۆمەڵێك نیشانە.
گرنگترینیان ئەمانەن :
۱ ـــ گرژبوونی گەدە و پێچی ناو سك و كۆلیك و غازات.
۲ ـــ زیاد بوونی لێدانی دڵی مناڵەكە.
۳ ـــ تێك چوونی خەو و كەم خەوی و شەونخوونی.
بڕی ڕێگە پێدراو بۆ خانمای شیردەر بریتی یە لە یەك كووپ بۆ دوو كووپ ڕۆژانە و نابێت زیاتری لێ بخورێتەوە.
زیانەكانی چا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی كافایین كە لە قاوە و نەستەلە و خواردنەوە گازییەكان دا هەیە و هەمان زیانیان هەیە.
كۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ :
۱ ــــ باشترە تەنها بەیانیان بخورێتەوە.
۲ ــــ پێویستە دوای پێدانی شیر بە مناڵ بخورێتەوە.
۳ ــــ خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو و شلەمەنی بە بەردەوامی.
٤ ــــ دوور كەوتنەوە لە خواردنی نەستەلە و خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەكان.
٥ ــــ وازهێنان لە خواردنەوەی چا كاتێك ئەو نیشانانە لە مناڵەكە دا دەركەوتن.
٦ ــــ پێویستە چای خەست نەخورێتەوە و بە ڕوونی بخورێتەوە.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك