فەرمانگەی دادنووسی هەولێر بۆ ماوەی دوو هەفتە دەوامیان ڕادەگیرێت و مامەڵەی هاووڵاتییان ڕایی ناكرێت.
لە ئاگادارییەكدا، دادنووسی یەكەمی هەولێر، بڵاویكردەوە، “ئاگاداری پارێزەر و هاووڵاتییان دەكەینەوە، مامەڵەی هاووڵاتییان لە 18ی 12ی 2022 تاوەكوو 2ی1ی2023 ڕادەگیرێت، ئەویش بەمەبەستی جەردی كۆتایی ساڵ.”
هاوكات، بە بڕیاری وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێكردنی هەولێر و دهۆك، لە 11ی 12ی 2022، تاوەكوو 2ی 1ی 2023 راگیراوە، ئەویش بەمەبەستی جەردی كۆتایی ساڵە.
لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، دەبێت هەموو فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە دەوامی خۆیان بكەن، تەنیا مامەڵەی هاووڵاتییان رایی ناكرێت و كاری جەرد دەكرێت.