یاسین مەحمود پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەكات



یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان\سلێمانی، پرسەنامەیەك بۆ شەهیدبوونی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزی كۆماندۆ، بۆ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەنێرێت.

یاسین مەحمود ڕەشید، لە پرسەنامەكەدا دەڵێت، غەمبارین بە ژیانئاوایی، فەرماندەی گەنج و بوێری كوردستان كاكە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، كە تا دوا ساتەكانی ژیانیشی لە خەمی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و نیشتمانەكەمان بوو، هەر لە میانی پارێزگاری و دەستەبەری ئارامی و ئاسایش بریندار دەبێت و دواجار بە مەنزڵی ئەبەدی دەگات و دەچێتە ریزی گەشمردەو قارەمانەكان.

بەناوی خودای میهرەبان
بروسكەی ماتەمینی

بەڕێز؛ بافڵ تاڵەبانی – پێشمەرگە قارەمانەكان – كەسوكار و هاوڕێیانی فەرماندە ئاكام
غەمبارین بە ژیانئاوایی، فەرماندەی گەنج و بوێری كوردستان كاكە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، كە تا دوا ساتەكانی ژیانیشی لە خەمی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و نیشتمانەكەمان بوو، هەر لە میانی پارێزگاری و دەستەبەری ئارامی و ئاسایش بریندار دەبێت و دواجار بە مەنزڵی ئەبەدی دەگات و دەچێتە ریزی گەشمردەو قارەمانەكان.
لەم ساتە غەمناكەدا، نزاو داوامان لە خودای باڵادەستە كە ئەم فەرماندە گەنج و لەخۆبردووە بە بەهەشتەكەی خۆی شاد بكات و لەگەڵ شەهیدان و پیاوچاكان لە پلە باڵایانی بەهەشتی نەبراوە بێت.
بەناوی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان دەگەیەنینە دۆستانمان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پیشمەرگە قارەمانەكان، هاوكارانی گەشمردە و كەسوكارە سەربەرزەكەی، رۆحی بەرزە فڕی ئارام و ئاسوودە بێت و دڵنیایی و سێبوریش لە یەزدان بۆ هەمووان دەخوازین.

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی

دواین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئێران و توركیا ئاشكرا كرا
پێت دواین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی ئێران و توركیا ئاشكرا كرا
دەوامی فەرمانگەیەك ڕادەگیرێت
دوات دەوامی فەرمانگەیەك ڕادەگیرێت
پەیوەندیدر