بانكێكی دیكە فرۆشتنی دۆلاری بە 132 هەزار ڕاگەیاند



دوابەدوای بانكی ڕافیدەین، بانكی ڕەشیدی عێراقی ئاشكرای كرد، كە ڕێكارەكانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) تەواو بووە و گەشتیاران لە ڕێگەی لینكی بانكەكەوە دەتوانن فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ كڕینی دۆلار پڕبكەنەوە.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ڕه‌شید، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ بانكه‌كه‌یان سه‌رجه‌م ڕێكار و مه‌رجه‌كانی خستنه‌گه‌ڕی لینكی پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ته‌واوكرد، كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن.

ڕاشیگەیاندووە، میكانیزمه‌ نوێیه‌كه‌ پێویستی به‌ تۆماركردنی پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌ بۆ گه‌شتیاران، به‌ تۆماركردنی زانیاریه‌كانی له‌ لینكی فه‌رمی بانك و به‌رله‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات له‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ره‌شید بكات و پاره‌كه‌ی به‌دۆلار وه‌ربگرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ شەممە، بانكی ڕافیده‌ین لینكێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كاراكرد و هەر گەشتیارێك دەتوانێت تاوەكو بڕی 3 هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت.

لینكی بانكی رەشید
لینكی بانكی ڕافیده‌ین

بڕیارە سبەینێ شایستەی وانەبێژان خەرج بکرێت
پێت بڕیارە سبەینێ شایستەی وانەبێژان خەرج بکرێت
هەرێم لەسەر گواستنەوەی مووچە ڕێککەوتووە؟
دوات هەرێم لەسەر گواستنەوەی مووچە ڕێککەوتووە؟
پەیوەنیدر