پارتی پێشنیارێكی دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەدات بە عێراق



جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بیرۆكەیەك هەیە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر خەرجی سیادی، بۆ ئەوەش 100 واژۆ كۆكراونەتەوە بۆ ئەوەی مووچەی خەڵك لە خەرجی جیابكرێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، دەیانەوێت لە رێگەی ئەو واژۆیانە، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە خەرجی ڕاستەقینە (انفاق فعلی) لابدرێت و بخرێتە سەر خەرجی سیادی.

ڕاشیگەیاندووە، بیرۆكەی ئەوە هەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر خەرجی سیادی، بۆیە بەهەر شێوازێك بێت دەبێت بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان چارەسەر ببێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم لە ڕێگەی كۆكردنەوەی واژۆ و سەردانكردنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا دەكەن مووچەی هەرێم ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر وەزارەتی دارایی عێراق و لەڕێگەی هەژماری بانكی (تی بی ئای) دابەش بكرێت وەك فەرمانبەرانی عێراق، بەڵام پارتی و حكومەتی هەرێم ئەوە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “دەبێت مووچە لەڕێگەی دامەزراوەكانی هەرێمەوە دابەش بكرێت”.

یوسف كیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق ئاشكرای كردووە، تا ئێستا واژۆی 218 هەزار مووچەخۆری هەرێم كۆكراوەتەوە و سەرۆك وەزیرانیش پێی وتووە، كە ئەگەر بڕگەی بودجە هەموار بكەنەوە بۆ ناردنی مووچە ڕاستەوخۆ بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوان جێبەجێی دەكەن.

بەڤیدیۆ؛ نەتانیاهۆ و پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕادەكەن
پێت بەڤیدیۆ؛ نەتانیاهۆ و پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی پەرلەمان ڕادەكەن
سودانی بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر