سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت



قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق دەڵێت: رۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی نەوت لە سنوری قەزاکەیان بۆ ئەو خێزانانە دەستپێدەکات کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣نەوتیان وەرنەگرتووە دابەشکردنەکەش لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت.

قائیمقامیەتی قەزاکە بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕەزامـەندی بـە دابینکردنی بەشـە نەوتی ئەو هاووڵاتیانە داوە کە سەرەتـای ئـەم ساڵی (٢٠٢٣) بەشـە (نـەوت)یـان وەرنەگرتووە کە بڕەکەی (٢٠٠) دوو سەد لیترە بۆ هەر خێزانێک بە نرخی (١٠٤،٠٠٠) تەنها سەد و چوار هەزار دینار .

قائیمقامیەتی قەزاکە دەڵێت:” ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٣/١٠/١٢)و ڕۆژانی یەک شەممە(٢٠٢٣/١٠/١٥) و دوو شەممە (٢٠٢٣/١٠/١٦).”

راشیگەیاندووە کە پێویستە هەرخێزانێک کارتی (زیرەک)ی نەوتەکەی هەبێت، لە بەر ئەوەی پێدانی نەوت تەنها لە ڕێگای ئەو کارتەوە دەبێت.

بایدن: لەو تاوانەی دژی جووەكان كراوە بێدەنگ نابم
پێت بایدن: لەو تاوانەی دژی جووەكان كراوە بێدەنگ نابم
ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە و ماڵەکانی دەوروبەریشی چۆڵکران
دوات ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە و ماڵەکانی دەوروبەریشی چۆڵکران
پەیوەندیدار