زیانی هەناردەی نەوتی هەرێم بەرزتر بووەوە



کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی تایبەتدا، ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ١١ی تشرینی یەکەم، ٢٠٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بۆڕیی عێراق-تورکیاوە تێپەڕ دەبێت و لەم ماوەیەدا حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بە کۆی گشتی ٧ ملیار دۆلار داهاتیان لەدەستداوە. ئەمەش یەکسانە بە زیانی ٣٥ ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە.

وەک کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت دەڵێ، جگە لەوەش ڕاگرتنی هەناردەی نەوت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بژێوی خەڵکی عێراق و پێکهاتە خۆجێییەکان هەبووە، کە زیاتر لە ١٥ ساڵە پشتیان بە کۆمپانیاکانی ئەندام لە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان بەستووە.

کۆمەڵەکە ڕاشیگەیاندووە، لەو کاتەوەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق-تورکیا بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوت ئامادەیە، بەم پییە لەو ڕێککەوتەوە ڕۆژانە سزای دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار لەسەر حکوومەتی عێراق دەکەوێت، بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبووە یان نییە دەست بە هەناردەکردن لەڕێگەی ئەم بۆڕییەوە بکاتەوە.

APIKUR کۆمپانیایەکی سنووردارە، کە پێکهاتووە لە هەریەک لە DNO، Genel Energy، Gulf Keystone Petroleum، HKN Energy و ShaMaran Petroleum کە بەپێی یاسای ئینگلیزی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتییانەی نەوت و گاز کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکن، دامەزراوە.

ژمارەی قوربانیانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
پێت ژمارەی قوربانیانی فەلەستین و ئیسڕائیل لە هەڵكشانە
لەبارەی پاسپۆرتەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
دوات لەبارەی پاسپۆرتەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە
پەیوەندیدار