لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی – مێرگەپان زیاتر لە 10 کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی لە نزیك گوندی قوڵقوڵە کە دەکەوێتە سەر رێگای سلێمانی – مێرگەپان ژمارەیەك ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا.
بە پێی زانیارییەکان زیاتر لە 10 هاووڵاتی برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەرکردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.