دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتی ( ڕ ، ح ) کوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی دەستگیرکرد و رایگەیاند:” هۆکاری کوشتنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەمەقاڵێ و دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل”.
پێشتر سەرچاوەیەک لەپۆلیسی سلێمانی بە (خەڵک)ی راگەیاند: ئەمشەو لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی مەولەوی، تەقە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کراوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوەو ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربوو
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا وەستا حەسەنی کەبابچی لە نێوباخەکەی لە سیتەک گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دووی رووداوەکە رایانگەیاند، رووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نییە.