وەزیری كارەبا: نرخی كارەبا كەم دەكرێتەوە



وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە نرخی كارەبا بە گشتی لەسەر هاووڵاتیان كەم دەكرێتەوە.

كەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشنیارمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە نرخی کارەبای 24 کاتژمێری لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون هەموار بکرێتەوە و نرخی کارەبای کارگەکانیش کەم بکرێنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، كارەبای سیتیەكان لە (156) دینارەوە كرا بە (100) دینار، كارگەی چیمەنتو و ئاسن لە (120) دینارەوە كرا بە (90) و باقی كارگەكان (100) دیناری بۆ دیاركراوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیار درا بە پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە سیتییەكان، بەڵام نرخەكەی گران كرا، دواجار حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا نرخەكە كەم بكاتەوە.

بەشەخۆراكی نزیكەی 150 هەزار كەس بڕا
پێت بەشەخۆراكی نزیكەی 150 هەزار كەس بڕا
بافڵ تاڵەبانی پەیامێك بە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا دەدات
دوات بافڵ تاڵەبانی پەیامێك بە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا دەدات
پەیوەندیدار