به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”



به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ڕاگەیاند.

مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه ‌و هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی زانیاریى نوێى ڕایگه‌یاند، “هێرشه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت، به‌دوو درۆن ئه‌نجامدراوه‌”.

ئه‌و بەرپرسە ئەوەشی ڕوونكرده‌وه‌، “پێشمه‌رگه‌كانى دژه‌ تیرۆر بۆ مه‌شق له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بوون‌، له‌ناو خاكى خۆمان بوون ‌و له‌شوێنێكى سه‌لامه‌ت بوون، ئه‌وانه‌ى له‌وێ بون هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی داعشیان كردوه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵه‌ له ‌ئه‌ركدان”.

ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم یەکگرتوو بن،ئەوەی کە هەیە هۆکارەکەی ئەو پەرتەوازەیی و یەکنەگرتووییە”.

ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی کردە سەر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت، به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبوون ‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.

عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی جیهاندایە
پێت عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی پێشەنگی پیشەسازیی جیهاندایە
سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری لە رەوشی ھەرێمی کوردستان دەدەن
دوات سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری لە رەوشی ھەرێمی کوردستان دەدەن
پەیوەنیدر