زانکۆ لاین درێژکرایەوە



وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (٤٨) کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر (١٢)ی شەوى رۆژى پێنجشەمە (2023/9/14) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژبکرێتەوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچوانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەو ٤٨
کاتژمێرەدا فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

ڕاشیدەگەیەنێت: دەرچوانى ساڵانى ڕابردوش بەتایبەت ئەو دەرچوانەی پێش ساڵی ٢٠١٤ کە ژمارەیان (٧١٩) دەرچوە و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکردوە و
داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە بەمەبەستی پێشکەش کردنییان بۆ خوێندنی ئێواران، بەهەمان شێوە دەتوانن سود لەم دەرفەتە وەربگرن و لەماوەى ئەم ٤٨ کاتژمێرەدا فۆڕمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تاوەکو ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەو ماوەیەدا  پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنی فۆڕمی زانکۆ لاین.

کاتی دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دیاریکرا
پێت کاتی دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دیاریکرا
حاکم قادر: ئەگەر لە کاتی خۆیدا مووچەتان پێنادرێت بارگرانی سەر هاووڵاتیان هەڵگرن
دوات حاکم قادر: ئەگەر لە کاتی خۆیدا مووچەتان پێنادرێت بارگرانی سەر هاووڵاتیان هەڵگرن
پەیوەندیدار