یەكێتی مامۆستایان لە سلێمانی بۆ بایكۆت و دەستپێكی ساڵی خوێندن بڕیاریدا



ئەنجوومەنی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان سەبارەت بە بڕیاری مامۆستایان بۆ بایكۆتی ساڵی نوێی خوێندن تاوەكو وەرگرتنی مووچە ڕایگەیاند، دابەشكردنی‌ مووچە دەبێتە دەستپێكی‌ دەوامكردن و دەشڵێت: “بە زووترین كات دەست بە دابەشكردنی‌ مووچەی‌ دوو مانگ بكرێت”.

ئەنجوومەنی‌ لقی‌ سلێمانی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتێكدا چاوەڕێی پیرۆزكردنی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بووین، بۆیە دواكەوتنی‌ دابەشكردنی‌ مووچە بۆتە گرفتی‌ بەردەوامی‌ پرۆسەی‌ پەروەردە و فێركردن.

ڕاشیگەیاندووە،‌ نیگەرانە لە مەكتەبی‌ سكرتاریەتی‌ یەكێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان، كە دەبوو بە یەك دەنگ پشتیوانی‌ داخوازی‌ مامۆستایانی‌ بكردایە و بەرپرسیارێتی‌ دروستیان لە ئاستی‌ دۆخەكە هەبوایە، نەك بەرپرسیارێتی‌ بخەنە ئەستۆی‌ لقەكان و جارێكی‌ تر ببنە هۆكاری‌ ترازانی‌ ڕیزی‌ مامۆستایان.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “نیگەرانین لە خەمساردی‌ حكومەتی‌ هەرێم لە ئاست خراپی‌ گوزەران و ژیانی‌ مامۆستایان و دابەشكردنی‌ مووچە هەر 30 ڕۆژ جارێك، هەر بۆیە داواكارین لە زووترین كاتدا دەست بە دابەشكردنی‌ مووچەی‌ مانگەكانی‌ 7 و 8 بكرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، پشتیوانی‌ سەرجەم داخوازی‌ مامۆستایان دەكەن و هەموو ڕێكارە مەدەنییەكان بۆ دەستەبەركردنی‌ داخوازییەكانیان دەگرنەبەر.

ئەنجوومەنی‌ لقی‌ سلێمانی‌ دەشڵێت: “دابەشكردنی‌ مووچە دەبێتە دەستپێكی‌ دەوامكردن بەشێوەیەكی‌ گشتی‌ لای‌ مامۆستایان و پڕۆسەی‌ پەروەردە و فێركردن دەگەیەنێتە سەر رێچكەی‌ دروستی‌ خۆی‌”.

سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
پێت سبەینێ‌ باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە
مامۆستا عەبدولواحید: سواڵ كردن بۆ خەڵكی بەش مەینەتی خۆتان مانای خۆچەمانەوە نییە
دوات مامۆستا عەبدولواحید: سواڵ كردن بۆ خەڵكی بەش مەینەتی خۆتان مانای خۆچەمانەوە نییە
پەیوەندیدار