وەزیری پەروەردە هەڵوێستی لەسەر بایكۆت و كاتی دەوام ڕاگەیاند



دوابەدوای بڕیاری ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بۆ بایكۆتی سەرتاسەری بەهۆی نەدانی مووچەوە، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مافی مووچە لای بەغدایە و دەشڵێت: “ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە 13ی مانگی دیاری كردووە بۆ دەوام و كۆبوونەوەش دەكرێت و هەر بڕیارێك بدرێت كاری پێ‌ دەكرێت”.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند “بەهۆی پێنەدانی مووچە و وەرنەگرتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 13ی 9 دەرگای خوێندنگەكان ناكرێتەوە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكرێت لە زانكۆ و خوێندنگەكان و داواش لە فەرمانبەران دەكەین لە سبەینێوە بایكۆتی فەرمانگەكان بكەن”.

بەپێی هەواڵێكی (دەنگی مامۆستایان)، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەوەی هەیە ئێمە پشتگیری تەواوی مووچەخۆران و فەرمانبەران دەكەین، كە دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام ئەو مافە لەلایەن حكومەتی بەغدایە و ئەوەی ئیستحقاقی ئێمەی ڕاگرتووە و پابەند نەبووە”.

وتیشی، “هەرچونێك بێت دەبێت دەوامی خوێندنگەكان بكرێت و بۆ ئەوەش هاوكاری هەمووان دەكرێت”.

ئاشكراشی كرد، لەبارەی دەوامی خوێندنگەكانیش ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە 13ی 9ی دیاریكردووە بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا كۆبوونەوە دەبێت ئەوان هەر بڕیارێك بدەن كاری پێدەكرێت.

وەزیری دارایی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكراكرد
پێت وەزیری دارایی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ئاشكراكرد
وڵاتانی عەرەبی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم هاتەدەنگ
دوات وڵاتانی عەرەبی لەسەر مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی هەرێم هاتەدەنگ
پەیوەنیدر