لە گرژییەكانی سنە گەنجێك كوژرا



شەوی ڕابردوو لە گرژییەكانی شاری سنە، هوومەن عەبدوڵڵاهی، خەڵكی سنە، پاش ماوەیەكی كەم لە پێكرانی بە گوللەی هێزە حكومەتییەكان، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە، هوومەن عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٢١ ساڵ، دوای ئەوەی لە گەڕەكی “حەسەن ئاوا”ی شاری سنە كەوتە بەر دەستڕێژی هێزە حكومەتییەكان و برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتییە گوللە لە سینگی دراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی كەوسەر لە شاری سنە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە هەژماركردنی نوێترین حاڵەت، ٢٠ هاووڵاتی لە شاری سنە، لەلایەن هێزە حكومەتییەكان كوژراون.

لە ماوەی ٨٠ ڕۆژ ناڕەزایەتی خەڵك لە ٤٧ شاری كوردستان، بە پێی ئامارەكانی هەنگاو لانی كەم ١٢٣ هاووڵاتی كوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار كەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكەرەكان برینداربوون.

No description available.

ڕۆژهەڵات شەوێكی دیكەی خوێناوی بەڕێكرد
پێت ڕۆژهەڵات شەوێكی دیكەی خوێناوی بەڕێكرد
پێنج تۆمەتبار دەستگیركران
دوات پێنج تۆمەتبار دەستگیركران
پەیوەنیدر